یەکگرتوو: لێدوانەکانی بارزانی ریسه‌که‌ی لێ کردین به‌خوری
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات لێدوانه‌کانی بارزانی سه‌باره‌ت به‌کۆتایهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی و ده‌نگۆی رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی جێی نیگه‌رانین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له لڤین‌پرێس، ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان به هەفتەنامەی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوە ؛ په‌راوێزخستنی هه‌ر هێزێکی سیاسی سه‌ره‌کی، کێشه‌کانی ئێستای کوردستان وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه".
ناوبراو باسی لەوەشکردوو؛ ده‌بوایه بارزانی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌باره‌ت به‌کۆتایهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی و رێککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتی نه‌دایه، چوونکه وه‌فدی پارتی سه‌ردانی هه‌موو حزبه‌کانی کرد و بڕیاربوو گه‌ڕی دووهەمی سه‌ردانه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه هه‌موو ریسه‌که‌ی کرده‌وه به‌خوری".
وتیشی: رێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی گێڕانه‌وه‌ی کوردستانه بۆ ئه‌زمونێکی شکست‌خواردووی فیفتی به‌فیفتی که له‌ڕابردوودا تاقیکراوه‌ته‌وه‌و هه‌قه ئه‌زموونه شکستخواردووه‌کان جارێکی‌تر دووباره نه‌که‌ینه‌وه.