پێنج فراکسیونی پەرلەمانی کوردستانی عێراق داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i277091-پێنج_فراکسیونی_پەرلەمانی_کوردستانی_عێراق_داوای_کاراکردنەوەی_پەرلەمان_دەکەن
پێنج فراکسیونی پەرلەمانی کوردستانی عێراق داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و هۆشداریش دەدەن لە بارودۆخی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2017 15:08 Asia/Tehran
  • پێنج فراکسیونی پەرلەمانی کوردستانی عێراق داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن

پێنج فراکسیونی پەرلەمانی کوردستانی عێراق داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و هۆشداریش دەدەن لە بارودۆخی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە NRT، فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی و سۆسیالیست و شیوعی و ئاڕاستەی سێیەم کە هەریەکە و خاوەنى کورسییەکن لە پەرلەمانى کوردستاندا لە پانێڵێکدا هاوڕابوون کە پێنج حزبەکە هۆکارى کێشەکانى ئێستان.

باپیر کامەلا سەرۆکی فراکسیۆنی ئاڕاستەی سێییەم قەیرانەکانى ئێستا دەگێڕێتەوە بۆ پێش پەکخستنى پەرلەمانى کوردستان و دەڵێت: هۆکارەکەى کەڵەکەبوونى قەیرانەکانى ئەو سەردەمەیە کە هەرێمى کوردستان نیوە بە نیوە لەلایەن دوو حزبەوە بەڕێوەدەبرا.

هەرچەندە ئێستا کۆبوونەوەکان دەستیان پێکردووەتەوە بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان، بەڵام ئەو فراکسیۆنانە دەڵێن، ئەگەر حیزبەکان پەلە لە چارەسەرکردنی کێشەکان نەکەن ئەوە ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتێکی گەورە دەبنەوە.

زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ بەسەر پەکخستنی پەرلەماندا تێپەڕبووە و ئێستا نزیکەی ٧ مانگ لە تەمەنى ئەم خولەی پەرلەمان ماوە، بەڵام تائیستا لایەنەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر کاراکردنەوەى.