نیگەرانی دەربڕینی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەمەڕ لێک نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی
یەکێ لە سەرۆکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق وتی: نزیکبوونەوەی دوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان، هەوڵدان بۆ"پاوانخوازی زیاتری دەسەڵات"ـە.
بەپێی ڕاپۆری کوردپرێس، شوان ڕابەر یەک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی، نزیکبوونی دووپارتی سەرەکی هەرێمی کوردستانی بە چەشنێک هەوڵدان بۆ لەپاوان خستنی زیاتری دەسەڵات لەلایەن ئەو دووپارتە لێکدایەوە.
شوان ڕابەر لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومریە نیوز وتی: پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ویەکێتی بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی ، کێشەو ناکۆکی زۆریان لەناودا هەیە، بۆیە شارومەندانی هەرێم متمانەیان بەوان لەدەست داوە، چونکە ئەو دوو پارتە تەنیا بیر لەبەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە، بۆیە دەکرێ بگوترێ کە نزیکایەتی ئەم دواییەی نێوانیان بەئامانجی لەپاوان کردنی زیاتری دەسەڵات لەلایەن ئەو دووپارتە ئەنجام دەگرێ.
شوان ڕابەر وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاش دانیشتنی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتی، هەوڵەکان بۆ دانیشتنی هەموو لایەن و پارتە کوردستانییەکان بەئامانجی چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان تادێ لاوازتر دەبێ، جەختی کرد لەسەر پێویستی هاوبەشی هەموو پارت و لایەنەکان بۆ چارەسەریی گرفتەکان و هێورکردنەوەی بارودۆخ لە هەرێم.