کۆبوونەوەی لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێم بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات
کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هاوبه‌شی حزبه ئیسلامییه‌کان له سلێمانی به‌بێ هیچ بڕیارێک سه‌باره‌ت بە یه‌کڕیزییان کۆتایی هات.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه کۆبونه‌وه‌ی حزبه ئیسلامییه‌کان به‌به‌شداری که‌سی یه‌که‌می یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ر سێ حزب و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانیان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنوسی راگەیەنراوی هاوبەشی لایەنە ئیسلامییەکان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە بۆ رۆژنامەنوسان خوێندرایەوە بەڵام ئاماژەیەک بە ئەنجامێکی دیاریکرداوی یەکڕیزی حیزبە ئیسلامییەکانی کوردستان نەکرا.لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و دانانی به‌رنامه و میکانیزمی گونجاو بۆ هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌کاری بۆ دیدارێکی ئیسلامی فراوان کراوه‌ته‌وه.