ئەمەریکا رێگە لەپەرلەمانتارێکی پارتی دەگرێت بچێتە ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i277717-ئەمەریکا_رێگە_لەپەرلەمانتارێکی_پارتی_دەگرێت_بچێتە_ئەو_وڵاتە
بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بەقەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عیراق و شەش وڵاتی دیکە بۆ ئەمریکا، "ڤیان دەخیل "ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بچێتە واشنتۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2017 15:11 Asia/Tehran
  • ئەمەریکا رێگە لەپەرلەمانتارێکی پارتی دەگرێت بچێتە ئەو وڵاتە

بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بەقەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عیراق و شەش وڵاتی دیکە بۆ ئەمریکا، "ڤیان دەخیل "ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بچێتە واشنتۆن.

لەوبارەیەوە ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە "بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (لانتۆس) بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەرەو واشنتۆن گەشت بکەم، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکاوە ناتوانم بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە لە واشنتۆن ئامادە بم".

وا بڕیار بوو ڤیان دەخیل لە رۆژی 8ی مانگی شوباتی داهاتوو بەرەو ئەمریکا گەشت بکات و لەمیانی ئاهەنگێکدا لە واشنتۆن خەڵاتی لانتۆس-ی پێببەخشرێت