تیرۆری دووهەمین ئیمامی جەماعەت لە هەولێردا
بەرنوێژێکی دیکە لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق تیرۆر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕوودانی تیرۆری بەرنوێژێک لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق، نیگەرانییەکی بەبڕشتانەی لە بارەی ئاسایشتی ناوچەی کورستانەوە دروست کردووە، بەتایبەت کە ئەمە دووهەمین بەرنوێژە کە شەوی ڕابردوو هەر بە هەمان شێوازی پێشوو لە بەردەم ماڵەکەی دا بە هۆی چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆر دەکرێت.
شێخ مەلا مەحمود عوسمان هەروەک هۆشیار ئیسماعیل کە لە بیست و دووی نوامبەری دووهەزارو شانزەدا تیرۆر کرا، ئەدامی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بوو.
شوان قەڵادزەیی ئەندامی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتەگەلێکی میدیایی دا ڕایگەیاند: شێخ مەلا مەحمود عوسمان نزیکەی کاتژمێر دەو نیوی شەوی ڕابردوو لە بەردەم ماڵەکەی دا کەوتە بەر گولەو شەهید کرا.
مەلا مەحمود عوسمان خوێندکاری دکتۆرای زانستە ئایینییەکان لە زانکۆیەکی تورکیادا بوو کە هاوکات بەرنوێژیی و خیتابەتی مزگەوتی سولەیمان موحەممەد لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێریشی بە ئەستۆ بووە.