وەزیری هەواهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i277935-وەزیری_هەواهەنگیی_ئابووریی_ئەڵمانیا_سەردانی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
وەزیری هەواهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا، سەردانی هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2017 10:07 Asia/Tehran
  •  وەزیری هەواهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری هەواهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا، سەردانی هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی باس نیوز؛  لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، وەزیری هەماهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەی وەزیری هەماهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیادا بۆ هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، پرسەکانی تایبەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و بابەتی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.

لە دوای دەست پێ کرانی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە تاوەکوو ئێستا، ئەڵمانیا لە ڕیزی ئەو وڵاتانە هەژمار دەکرێت کە بەردەوام هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە.