وەزیری بەرەڤانیی ئیتالیا هەولێری بەجێ هێڵا
وەزیری بەرەڤانیی ئیتالیا لەدوای دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هەروەها بەسەرر کردنەوەی بەنداوی موسڵ و چاوپێکەوتنی لەشکریانی ئیتالیایی سەقامگرتووی کوردستانی عێراق ، ڕۆژی پێنج شەممە، هەلێزی بەرەو وڵاتەکەی بەجێ هێڵا.
بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆبێرتۆ پینتۆ لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی لە بارەی بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی و دراڤی ئیتالیا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و داهاتووی موسڵ و پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر وتووێژی کرد.
وەزیری بەرەڤانیی ئیتالیا لە سێهەمین گەشتی بۆ کوردستانی عێراق ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش دیدارو وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی لە بارەی پەیوەندیی هەولێروبەغدا ڕایگەیاند: لە بواری سەربازی دا هاوکاریی باشمان پێکەوە هەیە بەڵام لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە پەیوەندییەکی هێندەش لەبارمان نییە.
وەزیری بەرەڤانیی ئیتالیا هەروەها لە ماوەی مانەوە لە هەولێر وێڕای بەسەرکردنەوەی ڕەوتی بووژاندنەوەی بەنداوەکەی موسڵ کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ئیتالیەوە خەریکە ئەنجام دەگرێ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئیتالی کە لە هەرێمی کوردستاندا سەقامگیرن دیداری کرد.
بەرپرسانی هەزێمی کوردستانی عێراق لە تەواوی دیدارە نێونەتەوەییەکانیان لە هەولێر خوازیاری بارەبووی دراڤی بۆ هەرێمی کوردستانن بە سەرنجدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان کە لەم ناوچەیەدا جێگیر کراون.