نیگەرانی سەبارەت بە ئاماری شێرپەنجە لە نێوان ژنانی کوردستانی ئێراق
وەزارەتی تەندروستی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کاردانەوە بە پەرەی نیگەرانیەکان لەو هەرێمە لە پەیوەندی لە گەڵ پەرەی ئاماری شێر پەنجەی ژنان ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشینە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق کەمتر لە ستانداردەکانی جیهانیە .
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتیشی : لە ساڵی 2015ی زایینی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەر سەد هەزار کەس 99 کەس تووشی شێرپەنجە بوونە کە ئەو ئامارە لە ساڵی 2016ی زایینی گەیشتە 97 کەس . بە پ ێی ئەو بەیاننامەیە تێکڕای تووشبووان لە ساڵی 2016ی زایینی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 85 کەس .
شایانی باسە زۆربەی تووشبووان ژنانن . وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد تا بۆ تووشنەبوون بە نەخۆشی شێر پەنجە ڕووبکەنە بەکارهێنانی زۆرتری مێوە و سەوزە و خۆراکی سالم و هەوڵ بدەن وێڕای کەم کردنەوەی سیگار و ئەلکول وەرزش لە ئەولەویەتی بەرنامەکانی ڕۆژانەی خۆیان دابنێن . بە وتەی وەزارەتی تەندوروستی هەرێمی کوردستانی ئێراق چەندین ناوەندی پسپووڕی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ دەرمانی نەخۆشەکانی شێرپەنجە سەرەڕای قەیرانی دارایی وەڕێ خراوە .