ڕێچارەی ڕامیاریی سەردێڕی لێدوان و ڕاوێژی عەممار حەکیم لەگەڵ بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i278375-ڕێچارەی_ڕامیاریی_سەردێڕی_لێدوان_و_ڕاوێژی_عەممار_حەکیم_لەگەڵ_بارزانی
عەممار حەکیم کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی سەردانی کوردستانی ئێراقی کردووە لەگەڵ بارزنی و کاربەدەستانی دیکەی هەولێر دیدارووتوێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2017 15:01 Asia/Tehran
  • ڕێچارەی ڕامیاریی سەردێڕی لێدوان  و ڕاوێژی عەممار حەکیم لەگەڵ بارزانی

عەممار حەکیم کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی سەردانی کوردستانی ئێراقی کردووە لەگەڵ بارزنی و کاربەدەستانی دیکەی هەولێر دیدارووتوێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق وەکوو گەورەترین هاوپەیمانیی شێعەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەییشتە هەرێمی کوردستانی عێراق هەتا لە بارەی کێشەکانی بەردەم ئێراق لەوانە قۆناغی دوای داعش و پێویستیی لەبەر گرتنی چارەسەریی سیاسی پرس و وتووێژبکات.

عەممار حەکیم هەرکە گەییشتە هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی ئێراق پێشوازیی لێ کراو پێکەوە وتووێژیان کرد.

دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش بەرنامەی دواتری حەکیم بوو کە بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە لایەن نووسینگەکەی حەکیمەوە دەرچووە، هەردووک لا لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی ئامادە کردنی گەڵاڵەیەکی تۆکمەوتەواوو جێی بڕوا بۆ قۆناغی دوای داعش جەختیان کرد.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە، هەردووک لا بارودۆخی سیاسی و ئاسایشتیی ئێراق و ڕەوتی شەڕی دژی داعشیان لێک داوەتەوەو لە سەر ڕەچاو کردنی ڕێگاگەلێک بۆ چارەسەریی گرفت و ناکۆکییەکانی نقوان هەولێرو بەغدا پێیان داگرتووە.

ئەم سەردانە لە هەل و مەرجێکدا ئەنجام دەگرێ کە وتەکانی بارزانی و کاربەدەستانی هاوبیروڕای سەبارەت بە پێویستیی دابڕانی کوردستان لە ئێراق لەماوەی مانگەکان و حەوتەکانی ئەم دواییە پەرەی سەدووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە نێو هەرێمی کوردستانیش دا، لایەن و گروپەکانی نەیاری بارزانی وێڕای پێ داگرتن لە سەر ئەمەی کە ناوبراو بەشێوەیەکی نایاسایی پاڵی داوە بە کورسیی دەستەڵاتەوە، خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و وازهێنانی بارزانی لە سەرۆکایەتیی کوردستانی ئێراقن.