سەفەری وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i279263-سەفەری_وەزیری_بەرەڤانیی_بەریتانیا_بۆ_هەرێمی_کوردستان
وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا ڕۆژی شەممە گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش بەتایبەت لە شاری موسڵ و یارمەتی دانی بەریتانیا بە هێزی پێشمەرگە باس و وتووێژ بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2017 08:40 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان

وەزیری بەرەڤانیی بەریتانیا ڕۆژی شەممە گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش بەتایبەت لە شاری موسڵ و یارمەتی دانی بەریتانیا بە هێزی پێشمەرگە باس و وتووێژ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سومریە نیوز؛ "مایکل فالۆن" لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر وتی: من زۆر خۆشحاڵم لەوەی کە ڕۆ ژهەلاتیز موسڵ ڕزگار کراوە و ئۆپەراسیۆنی ڕۆژاوای موسڵیش بەم زوانە دەست پێ دەبێ. ئێمە پێشبینی دەکەین داعش ساڵی ٢٠١٧ لە شارە سەرەکییەکانی ئێراق وەدەر بنرێت.
فالۆن وتیشی: ڕزگار کرانی شاری ڕەقەی سوریا لەبەر ئەوەی لەو وڵاتە شەڕی ناوخۆیی هەیە، زۆر دژوارتر دەبێ. بەڵام ئێمە هیوادارین لە شاری ڕەقە بە هاتنی وەریزی بەهارگەمارۆ بدرێ و ڕێگاکانی پێوەندیی ناوچەکانی دیکە لەگەڵ ئەم شارە هەموو داخرێ و پاش ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی ئەم شارە دەست پێ ببێ. بێتوو ڕەقە پاش موسڵ ئازاد بکرێ ئێمە دەسپێکی کۆتایی هاتنی ئەم خەلافەتە تۆقێنەرە بە چاوی خۆمان دەبینین.