یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاڵپشتی گەڵاڵەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە عێراق دەکات
بەرپرسی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە با هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر بڕیاریی ڕامیاری و تاکەکەسی دا چۆکدانەدەن، باسیشی لە پاڵپشتی پارتەکەی کرد لە گەڵاڵەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "الاتجاه پرس" ؛ ئاڵا تاڵەبانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە شاروومەندانی عێراقی لە بەرامبەر ئیرادەی سیاسی و شەخسییەوە چۆکدانەدەن، باسیشی لە پشتیوانیی پارتەکەی لە گەڵاڵەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە بە مەبەستی چارەسەری قەیرانی ئێستاکەی ئێراق و نەجاتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد.
تاڵەبانی زیادیکرد: کوردەکان پشتیوانی لە هەموو جۆرە بەرنامە و گەڵاڵەیەک دەکەن کە بتوانێت عێراق رزگار بکات و ململانێی نێوان سیاسەتوانان کۆتایی پێبهێنێت، دوور بێت لە خولقاندنی فیتنە و بشێوی و چەندبەرەکی لە ریزەکانی گەلی عێراق.