وتووێژەکانی لەسەر سووریاو هەل قۆستنەوەی ڕژێمە شەڕخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i279918-وتووێژەکانی_لەسەر_سووریاو_هەل_قۆستنەوەی_ڕژێمە_شەڕخوازەکانی_ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست
لە کاتێکدا کە بیرو ڕای گشتی جیهانی و ناوچەیی لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان چڕ بۆتەوە لەسەر وتووێژەکانی سووریا ڕژێمی زایۆنی و ئالی سەعوود ئەو هەلە وەکوو باشترین دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ بەردەوام کردنی دڕندەکاریەکانی خۆیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی لەسەر سووریاو  هەل قۆستنەوەی ڕژێمە شەڕخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە کاتێکدا کە بیرو ڕای گشتی جیهانی و ناوچەیی لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان چڕ بۆتەوە لەسەر وتووێژەکانی سووریا ڕژێمی زایۆنی و ئالی سەعوود ئەو هەلە وەکوو باشترین دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ بەردەوام کردنی دڕندەکاریەکانی خۆیان .

لە دێسەمبەری ٢٠١٦ـەوە کە حەڵەب بە تەواوەتی لە ژێر چنگی تیرۆریستان ئازاد کرا تا ئیستا قەیرانی سووریا پتر لە هەر کات و ساتی دیکە سەرنجی بیر و ڕای گشتی جیهانی و ناوچەیی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە. لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوویشدا وتووێژەکانی سووریا کە لە ئاستانەدا بەڕێوە چوو سەرنجی هەموو جیهانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.
لەم نێوانەدا ڕژێمی شەخوازەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و حکومەتی سەعوودی ئەو دانوستانانە بە دەرفەتێک دەزانن بۆ بەردەوام کردن و تەنانەت پەرەپێدانی جەنایەتەکانیان دژ بە فەلەستینییەکان و خەڵکی یەمەن.
کەنست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) ڕۆژی شەشەمی فێڤرییە یاسایەکی پەسەن کرد کە بە پێی ئەو یاسایە دەس گرتن بە سەر خاکی فەلەستین و کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن یاسایی دەبێتەوە. هەروەها ئیسراییل لە دوایین هەنگاویدا سەبارەت بە شارۆچکەسازیی کە لەگەڵ  بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشیش نایەتەوە، فەرمانی ڕۆنرانی ١٨١ یەکەی نیشتەجێ بوونی لە چوارچێوی شارۆچکەیەکی نوێدا لە بەیتولموقەدەس دەرکردووە. هەروەها دوورخستنەوەی فەلەستینییەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی "النقب" لە ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨یش بوو بە بەرنامەی کاریی سەرەکیی ڕژێمی ئیسراییل. هەر لەم ئاراستەیەدا ، "ئاوریل ئاریەل" وەزیری کشت و کاڵی ڕژێمی زایۆنی چەن ڕۆژ لەمەوبەر پێی داگرت کە ئێستاکە خەریکی دارشتنی گەڵاڵەیەک لە بواری دوور خستنەوەی فەلەستینییەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەنەقب لە ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ بۆ ناوچەکانی دیکەیە و ئەم گەڵاڵەیە تا سێ مانی دیکە بۆ پەسەن کران ئاراستەی کەنست (پەرلەمانی ئیسراییل) دەکات.
لە ڕاستیدا ڕژێمی زایۆنی دانوستانەکانی سووریا و هەروەها راهاتنی بەرچاوی دەوڵەتی نوێی ئەمریکای وەکوو هەلێک بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی ئەرزیی خۆ دژ بە فەلەستینییەکان قۆستۆتەوە.
عەرەبستانی سەعوودی کە بیست و سێهەمین مانگی شەڕی نایەکسانی دژ بە یەمەنیش ڕووی لە کۆتایی ناوە، دەورگێڕێکی دیکەیە کە وتووێژەکانی سووریا وەکوو هەلێک بۆ پەرەپیدانی جەنایەتەکانی دژ بە یەمەن قۆستەوە. هەر لەم ئاراستەیەدا ، عەرەبستان دوێنێ ١٦ی فێڤرییە چوار جار بۆمبی هێشوویی دژ بە یەمەن بەکار هێناوە و گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری سەعدەی یەمەنی  بۆردومان کردووە.
یەکێک لەو زەبرانەی کە بۆمبی هێشوویی لە یەمەنی داوە ، ئەوەیە کە ژمارێک لەو بۆمبانە ناتەقینەوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی پێشتر ڕایگەیاند کە بوونی بۆمبی هێشوویی نەتەقاو لە یەمەن، ژمارێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتەی کردووە بە گۆڕەپانی مین. عەرەبستانی سەعوودی لە کاتێکدا بۆمبی هێشوویی لە یەمەن بەکار دێنێ کە دەکار هێنانی ئەم بۆمبانە بە پێی کۆنڤانسیۆنی چەکی هێشوویی پەسەن کراوی ساڵی ٢٠٠٨ قەدەغەیە.
عەرەبستانی سەعوودی لە کاتێکدا درێژە دەدات بە جەنایەتەکانی خۆی دژ بە یەمەن کە لە قەیرانی سووریادا لەبەر ئەو جەنایەتانەی کە بە داکۆکی کردنی تیرۆریستان ئەنجامی دا، کەوتۆتە پەراوێزەوە و دەورەکەی تەواو کاڵ بۆتەوە.