چاوپێکەوتنی زەریف و بارزانی ئەمڕۆ لە ئەڵمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i279922-چاوپێکەوتنی_زەریف_و_بارزانی_ئەمڕۆ_لە_ئەڵمان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوە ئاسایشیەکانی مونیخی ئەڵمان خۆی گەیاندۆتە ئەو شارە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ "مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی دەرەوەی فەرانسا، بەریتانیا، ڕووسیاو تورکیا چاوپێکەوتن و وتووێژی هەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2017 10:17 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی زەریف و بارزانی ئەمڕۆ لە ئەڵمان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوە ئاسایشیەکانی مونیخی ئەڵمان خۆی گەیاندۆتە ئەو شارە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ "مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی دەرەوەی فەرانسا، بەریتانیا، ڕووسیاو تورکیا چاوپێکەوتن و وتووێژی هەبێ .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد جەواد زەریف" جگە لە وتاردان لە کۆبوونەوەکانی مونیخ و بەشداری لە کۆڕە پسپۆڕییەکاندا، لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی بەشدار لەو کۆبوونەوانەیەش دیدار و وتووێژ دەکات.
سەرانی زیاتر لە ٣٠ وڵات و وەزیرانی دەرەوە و بەرەڤانیی پتر لە ٨٠ وڵات لە ئەمڕۆ / هەینی/ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پەنجا و سێهەمین کۆنفەرانسی ئەمنیی لە مونیخ بەشداری دەکەن و سەبارەت بە هەڵبژێردرانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا، داهاتوویی ناتۆ، پێوەندییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا و هەروەها قەیرانی سووریا وتووێژ دەکەن و بیر و ڕا دەگۆڕنەوە.