دیداری نێوان مەسعوود بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مۆنیخ، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی لەگەڵ جەیمس ماتیس"ی وەزیری بەرگری و شاندی ئەمەریکادا کۆبوونەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێهر، محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا دیداریان کردووە.
هەروەها لەو پەیامەدا هاتووە کە ئەمڕۆ هەینی 29ی ڕێبەندان لە پەراوێزی کۆنفرانسەی جیهانیی مۆنیخ، بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و شاندی ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە.
ئەمڕۆ ٥٣ یەمین کۆنفراسی ئاسایشی جیهانى موینخ لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد و کۆنفراسەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
لە کۆنفرانسەکەشدا ٤٧ وەزیری دەرەوە و ٣٠ وەزیری بەرگریی و ٩٠ پەرلەمانتار و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمیندارى گشتى ناتۆ بەشدارن.
هاوکات هەریەکە بارزانی و حەیدەر عەبادی بەشدارن لە کۆنفراسەکەدا و بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفراسەکەدا پێکەوە کۆببنەوە و چەند کۆبونەوەیەکیش لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی جیهاندا ئەنجامبدەن.