نوێنەری گۆڕان: سەتی شەستی نەوتی بەرهەمی هەرێم دەگاتە کۆمپانییەکانی بیانی
نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق باسی هەوڵی هەولێری کرد بۆ مۆر کردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانییەکانی نەوتی جیهانی بێ ئاگاداری بەغداو ئاشکرای کرد سەتی شەستی نەوتی هەناردەیی دەگاتە ئەم کۆمپانیانە.
بەپێی ڕاپورتی کوردپرێس، تاوگە ئەحمەد لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومە وتی : پارتی ئەم دواییە دەیان گرێبەستی لەگەڵ کومپانییەکانی نەوتیی جیهانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بێ ئاگاداری دەوڵەتی ئێراق مۆر کردووە.
تاوگە ئەحمەد وتیشی : بە پێی ئەم گرێبەستانە بەشگەکانی نەوتی جیهانی زۆرتر لە سەتی شەستی نەوتی بەرهەم هاتووی هەرێمی لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوت بۆ خۆی هەڵدەگرێ و تەنیا سەتی چل دەداتە هەرێم .
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەم گرێبەستە نەوتیانە نادادگەرانەیە و هەندێ لەوان بۆ ماوەی چل ساڵ دەخایەنێ وتیشی: دەوڵەتی هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی بەشێوەی جیاجیا لەبەغدا، دەستی داوەتە مۆرکردنی وەها گرێبەستگەلێک.