بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڕیارە لە سەفەری بۆ تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و ڕاوێژ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوڕییەت؛ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڕیارە بۆ دووەم جار لە ماوەی ئەم هەفتەدا، ئەمڕۆ ٢٦ی فێڤرییە (٨ی ڕەشەممە) سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و راوێژی هەبێ.
بڕیار وایە مەسعوود بارزانی لەم سەفەرەدا لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەموڵ دیداری هەبێ و ڕۆژی دواتریش خۆی دەگەیەنێتە ئانکارا و لەوێدا دیدار و وتووێژ دەکات لەگەڵ بینعەلی یەڵدیریم.
ئەم ڕۆژنامەی تورکیاییە بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێوەندی بە مۆر کرانی تەبایی نامەی ٢٠ی فێڤرییە (٢ی ڕەشەممە) سەبارەت بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دانرانی هێڵی بۆریی هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی کەرکووک لە ڕێگای ئێرانەوە دەبێ.
هەروەها بڕیارە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە ئێراق و سووریا و بەشدار کردنی کوردەکانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە کە تەنیا نەیاری ئەو بابەتەیە، لە لایەن بارزانی و کاربەدەستانی تیورکیاوە بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.
شایانی باسە دیدارەکانی کاربەدەستانی حکومەتی کوردستانی ئێراق بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا تا ئێستا بۆتە هۆی هاتنە ئارای کێشە و گرفتی زۆر لە پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.