ئەردوغان و بارزانی لە ئەستەمووڵ دیمانە ودیداریان کرد
شوبات 26, 2017 16:24 Asia/Tehran
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆشکی مابینی شاری ئەستەمووڵ دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بارزانی کە بۆ سەفەرێکی ڕەسمی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە تورکیا، بێ ئامادەبوئونی میدیاکان لەگەڵ ئەردوغان دیدار و وتووێژی کرد .
لەم وتووێژە دوایین ڕەوشی مووسڵ و تەلەعفەر، ئامادەبوونی تاقمی پەکەکە لەباکووری ئێراق و دوایین ڕەوشی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا لێک دەدرێتەوە.
لە ڕەوتی سەفەری بارزانی بۆ تورکیا بۆ یەکەم جار بوو کە ئاڵای کوردستانی ئێراق لە تەنیشت ئاڵای ئێراق و لەشوێنی پێشوازی کردن لە بارزانی هەڵکرا و ئەمەش بووە هۆی کاردانەوەی نەرێنی لە میدیاکانی تورکیا .
ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کۆڕەکانی پات تورکیستی و هەندێ کوڕسی سیاسی ئێراق سەبارەت بەم پرسە کاردانەوە نیشان بدەن.