داکۆکیی بارزانی لە پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281610-داکۆکیی_بارزانی_لە_پەرەپێدرانی_پێوەندییەکانی_کوردستانی_ئێراق_لەگەڵ_عەرەبستان
وێڕای بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکیی لە پێوەندییەکانی ئێراق و عەرەبستاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی کرد لە پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2017 04:53 Asia/Tehran
  • داکۆکیی بارزانی لە پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ عەرەبستان

وێڕای بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکیی لە پێوەندییەکانی ئێراق و عەرەبستاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی کرد لە پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ عەرەبستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە وەرگرتنی بڕیاری سەرکۆنسولی نوێی عەرەبستانی سەعوودی لە هەولێر،جەختی کرد لە سەر هاوکاریی هەمەلایەنەی ناوەندە خۆجێیەکان لەگەڵ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
"فەیسەڵ بن مەنسوور عەتیبی" سەرکۆنسولی نوێی عەرەبستان لە ناوچەی کوردستانی ئێراقیش لەم دیدارەدا جەختی کرد لە سەر پەرەپێدرانی هاوکاریی دوولانەیە بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ماوەیەک لەمەوبەر لە بڕیارێکدا فەیسەڵ بن مەنسوور عەتیبی وەکوو سەرکۆنسولی نوێی عەرەبستانی سەعوودی لە هەولێر ناساند.
عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ڕابردووی زایینییەوە کۆنسولخانەی خۆی لە هەولێڕی وەڕێ خستووە.
پتەو بوونی پێوەندییەکانی نێوان ناوچەی کوردستانی ئێراق و عەرەبستان لە کاتێکدایە کە پێوەنییەکانی بەغدا- ڕیاز لە ساڵانی ئەمدواییەدا لەبەر خۆوەردانەکانی عەرەبستان لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق بەتایبەت داکۆکییەکانی ڕێاز لە گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو خاکی ئێراق تەواو ئاڵۆز بووە.