نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران له سلێمانی کرایەوە
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران به فه‌رمی له شاری سلێمانی و به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی پزشکی تاران له سلێمانی ده‌ستی به کار کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر مورتزا عه‌بادی باڵوێزی ئیران له هه‌ولێر وتی: کردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه له سلێمانی بێ گومان هه‌وڵێکه بۆ کردنه‌وه‌ی لقی ئه‌م زانکۆوە گرنگه له ئێران.
عه‌بادی باڵوێزی ئێران له هه‌ولێر له‌مباره‌وه ،وتیشی :هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به زووترین کات لقی زانکۆ پزشکی ئێران له سلێمانی ده‌ست به کار بکات.
جێگای ئاماژەیە کە زۆربه‌ی پزشکه ناوهدارهکانی ئێران ده‌رچووی زانکۆی پزشکی ئێرانن و ئه‌م زانکۆیه بێجگه له وانه وتنه‌وه‌ی پزشکی، سه‌رجه‌م پشکنینه گرنگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی له ئێران له ئەستۆیهتی و له ئاستی جیهانیدا به یه‌کێک له زانکۆ باشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ده‌ناسرێت.
ئه‌م نووسینگه‌یه له یه‌که‌م هه‌نگاوی خۆی بابه‌تی ئاڵ و گۆڕ کردنی خوێندکار و مامۆستا له که‌رتی پزشکی له نێران و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ ده‌کات.