نیگەرانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تێکهەڵچوونی کوردەکان لە شەنگاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281886-نیگەرانیی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لە_تێکهەڵچوونی_کوردەکان_لە_شەنگاڵ
دوابەدوای ناکۆکییەکان لە ناوچەی شەنگاڵ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ک سەرۆکایەتی هەرێم لەم ڕووداوانە زۆڕ نیگەرانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2017 08:40 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە تێکهەڵچوونی کوردەکان لە شەنگاڵ

دوابەدوای ناکۆکییەکان لە ناوچەی شەنگاڵ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ک سەرۆکایەتی هەرێم لەم ڕووداوانە زۆڕ نیگەرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا ئومید  سەباح  وتیشی :  سەرۆکی هەرێم داوای کۆنترۆڵی ڕەوشەکە و پێشگرتن بە پەرەی ناکۆکییەکانی کردووە.

ناوبراو وتیشی : بارزانی  پێداگری کردووە کە بەڕێوەبەرایەتی ئەم ناوچەگەلە بە ئەستۆی  هەرێمی کوردستانی ئێراقە و  کەس مافی دەستێوەردانی ناوخۆیی نییە  .

بەیانی ڕۆژی هەینی  ژومارێک لە هێزەکانی ناسراو بە لەشکری ڕۆژ  کە کوردی سوریان و لەلایەن پارتی و دەوڵەتی تورکیاوە ڕێکخراون  لەگەڵ هێزی ناسراو بە   یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ تێکهەڵچوون و ژومارێک لە هێزەکانی دوو لایەنیش کوژران و بریندار بوون  .

پارتی ، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ   سەر بە پەکەکە دەزانێ  . پەکەکەش  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێداگری کردووە کە  پێشمەرگەی رۆژ  لەسەر فەرمانی تورکیا بەنیازی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی سوریا لەگەڵ ئێراقن و ئەم ڕووداوانە دەبێ بەشێک لە دەستێوەردانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بزانین.

هاوکات لەگەڵ ئەم ناکۆکیانە  سەرچاوەکانی میدیایی سەر بە پارتی  رایانگەیاند  : هێزی پەیەدە لەشاری قامشلو  سەر بە پارێزگەی حەسەکە  لە سوریا ژومارێک  ئەندامی سەر بە پارتەکانی نیزیک لە مەسعود بارزانیان گرتووە و ڕەوانەی بەندیخانەیان کردوون.