ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمریکا هەرێمی کوردستانی ئێراقی تۆمەتبار کرد بە بنپێکردنی مافی مرۆڤ
دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە جیهان، دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی تۆمەتبار کردودوە بە بنپێکردنی مافی مرۆڤ و بەرتەسک کردنی ئازادی بیروڕادەربڕین.
بەپێی ئەم ڕاپورتە کە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دا هەبووە، هێزی پێشمەرگە تۆمەتبار کراون کە بەجاران مافی مرۆڤیان کاتی ئۆپراسیۆن بە دژی داعش لە ناوچە بنپێکردووە.
ئەم ڕاپۆرتانە بە ئاماژەدان بە ڕفێندران و کوژرانی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت کە ئازادی بیروڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بە توندی بەرتەسک کراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هەروەها لە ناوەندەکانی ئاسیاشی سەر بە پارتی و یەکێتی ، بەندییەکان ئەشکەنجە دراون .
دیندار زێباری بەڕێوەبەری گشتیی وڵامدانەوە بە ڕاپۆرتەکانی نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بەم ڕاپورتانە ڕایگیاند هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕەخنەکانی بەرامبەر بەم ڕاپۆرتانە و سەرچاوەکانی ڕادەگەیەنێ .