براکوژی کوردی بە فەرمانی ئەردوغان
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای سەفەرەکەی بۆ تورکیا ، لە هێزی پێشمەرگەی کورد داوای کرد بڕۆنە نێو شاری شەنگاڵ لە پارێزگەی نەینەوا و کۆنتڕۆڵی ئەو شارە بگرنە دەست خۆیان .
دوای تێکەڵچوونی ڕۆژی هەینی (سێهەمی مارچ ) لە نێوان هێزەکانی "پێشمەرگەی ڕۆژ" لاگرانی بارزانی و هێزەکانیی " یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ " سەر بە پەکەکە لە ناوچەی " خان سۆر" نزیک ناحیەی " سنونێ" ڕوو لە سنوورەکانی سوریا ، مەسعود بارازانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق رۆژی شەممە چوارەمی مارچ ، هێزەکانیی پێشمەرگەی فەرمانبەری ڕۆیشتن بۆ ناوچەی شەنگاڵ کرد . شەنگاڵ شاریک لە پارێزگەی نەینەوایە کە کوردە ئێزدیەکان لەو دا نیشتە جێن . شەنگاڵ لە ناوچەکانیی ناکۆکی لەسەریی دەولەتی ناوەندی ئێراق و حکوومەتی هەرێمە . لە ساڵی ٢٠١٤ کە ڕەشەکوژانیی داعش هەڵیانکووتایە سەر شەنگاڵ ، هێزە کوردەکان لەم شارە هەڵاتن و شەنگاڵ لە لایەن ڕەشەکوژانیی داعشەوە داگیر کرا . ترۆریستانی داعشی بە هەڵوەدا کردنیی کوردە ئێزدییەکان و پەنا گرتنیان لە شاخ و چیاکان دا ، کارەساتی ئینسانیان بەدی هێناوە . هێزەکانی پەکەکە ی تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رزگاری کوردە ئێزدییەکان چوونەتە نێو شاری شەنگاڵ و بە ڕاهێنانی گەنجانی کورد یەکینەکانیی بەرخۆدان لە شاری شەنگاڵ یان پێک هێنا و ئەنجام شارەکەیان لەچنگ ڕەشەکوژان ڕزگار کردەوە ، بەڵام هێزیی پێشمەرگەی کورد ئەم سەرکەوتنەی بە ناوی خۆی تۆمار کرد . هۆی سەرەکی تێکەڵچوونەکانی ئێستا لە نێوان کوردەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ و هێزەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ، ناکۆکییەکانی کۆنی هێزەکانی پەکەکە و هێزەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراقە . پەکەکە دوای ئازادی شەنگال لە چنگ ترۆریستانی داعش لەو شارە نەچوونە دەر . دەوڵەتی تورکیا کە پەکەکە وەک گرنگترین هەرەشە دژی خۆی دەزانێت ، لە سەفەرەکەی ئەم بەینەی بارزانی بۆ ئانکارا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی دنە داوە بۆ پەلامار کردنە سەر پەکەکە . بارزانی یش تەنیا چەند رۆژ دوای سەفەرەکەی بۆ تورکیا ، فەرمانی پەلامار بۆ سەر شەنگاڵی دەرکردووە . لێکۆڵەران لە سەر ئەم باوەرەن کە پەلامار بۆ سەر شەنگاڵ و شەڕی پێشمەرگە دژی هێزەکانیی بەرگریکاری شەنگاڵ ، " براکوژی کوردی" دێتە ئەژمار . ئەوەی ئەم لێکدانەوەیە زەقتر دەکاتەوە ، ئەوەیە کە هێزەکانی پێشمەرگەی " رۆژ" لە باکووری سوریایش کە پێوەندیی نزیکیان هەیە لەگەڵ پارتی و دەوڵەتی تورکیا ، بۆ شەڕ دژی یەکینەکانیی کوردی بەرگریکاریی شەنگاڵ بۆ ئەو شارە بەڕێکراون . دواهاتی دیکەی ئەو شەڕە ئەوەیە کە بواری خۆوەردانی تورکیا لە ئێراق جارێکی تر دابین دەکرێت . تورکیا رۆژی رابردوو ناوچە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی داوەتە بەر پەلاامری تۆپخانەی خۆی . قوربانیی بوونی کوردە ئێزدییەکان ی شاری شەنگاڵ کە پێش لەوە گیرۆدی ترۆریسمی داعشی بوون ، لە شۆینهاتەکانیی نالەباری دیکەی شەڕی کوردی - کوردی لە شاری شەنگاڵ دەبن .