پێویستیی پێبەند بوونی هێزی ئامادەبوو لە شەنگاڵ بە یاساوڕێسای هەرێمی کوردستانی ئێراق
وتەبێژی ڕەسمیی پارتی لەسەر پێویستیی پێبەند بوونی هێزەکانی ئامادەبوو لە شەنگاڵ بە یاساوڕێساکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، مەحموود محەممەد وتەبێژی ڕەسمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە ئامادەبوونی هێزی پەکەکە لەشاری شەنگا لە ڕۆژاوای پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئێراقی بە گرفت چێکەر وەسف کرد .
وتەبێژی ڕەسمیی پارتی کە سەرۆکایەتییەکەی بە ئەستۆی مەسعوود بارزانییە وتیشی : مانەوەی هێزی پەکەکە لە شاری شەنگاڵ درێژەی گرفتەکانی بە دواوە دەبێت.
دوای تێکهەڵچوونی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لایەنگری بارزانی و هێزی یەکەی بەرگری لە شەنگاڵ کە سەربە پەکەکەیە لە ناوچەی خانە سور لە نیزیک بەشی سنونە کە بەسەر سنووری سوریا دا دەڕوانێ، مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە هێزی پێشمەرگەی کردە بەرپرسی ڕۆیشتن بۆ ناوچەی شەنگال .
هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بە 500 هێزەوە لەسەر فەرمانی ئیدارەی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆیشتنە شەنگاڵ هەتا کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە بە دەستەوەبگرن بە ڵام بەرەوڕووی خۆڕاگری هێزی بەرگری لە شەنگاڵ بوونەوە.
دوای هەڵاتنی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال و داگیرکرانی ئەم شارە لەلایەن داعش لە ساڵی 2014 خەڵکی شار بە داکۆکیی پەکەکە، تاقمی یەکەی بەرگری لە شەنگاڵی پێک هێنا و توانیان شاری ئازاد بکەن.
هەرێمی کوردستانی ئێراق تائێستا هەوڵی زۆری داوە هەتا ئەم هێزانە لە ناوچەکە بباتە دەرێ .