مەلا بەختیار داوای سزادرانی گەندەڵکارانی نەوت دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i282688-مەلا_بەختیار_داوای_سزادرانی_گەندەڵکارانی_نەوت_دەکات
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، چاکسازیی ڕاستەقینە و سزادانی گەندەڵکاران، لەم دۆخە قەیراناوییە دەربازمان دەکات و هیواداریشە گەندەڵکارانی نەوت و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسەکان سزا بدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2017 14:38 Asia/Tehran
  • مەلا بەختیار داوای سزادرانی گەندەڵکارانی نەوت دەکات

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، چاکسازیی ڕاستەقینە و سزادانی گەندەڵکاران، لەم دۆخە قەیراناوییە دەربازمان دەکات و هیواداریشە گەندەڵکارانی نەوت و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسەکان سزا بدرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ رادیۆ نه‌وا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە نووسینێکدا لەبارەی لادانی سەرۆکی کۆریای باشوورەوە، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی هیوای خواستووە، ئەم بڕیارە لە کوردستان هاندەرێک بێت بۆ سزادانی گەندەڵکارانی نەوت و گەورە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسەکان، کە بوونەتە هۆکاری برسییەتیی خەڵک و بڕین و کەم‌کردنەوەی مووچەکانیان.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی باسی لەوەش‌کردووە، ‌تەنها‌ چاکسازیی ڕاستەقینە و سزادانی گەندەڵکاران، لەم دۆخە قەیراناوییە دەربازمان دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ دادگای دەستووریی کۆریای باشوور بڕیاری لەسەر کارلادانی سەرۆکی ئەو وڵاتەی دەرکرد، ئەوەش بە هۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و خراپ‌بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی