محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم کۆچی دوایی کرد
محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم، رۆشنبیر‌و ڕه‌وانبێژی زمانی کوردی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی رۆشنبیر چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌و کوڕی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریسه که رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له رۆڵی رۆشنی نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئاینی.
محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی دووچاری زیندانکردن بۆته‌وه‌و هه‌ردوو کتێبی (جه‌نگاوه‌رێکی ڤێتنامی) و (لاوک و حه‌یران)ی له زینداندا نووسیون.
محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم زیاتر له 40 ساڵه ژیانی خۆی به‌خشیوه بهکاغهزو پێنوس و خاوه‌نی بیست کتێب و ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی شاعیرانی کلاسیک و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و سیاسیە. .
پێش زیاتر له سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مودهڕهیس به هاوبه‌شی هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی (فاتیح و حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم) دیوانی (سالم)ی شاعیر ساغدهکهنهوهو په‌راوێزی بۆ ده‌نووسن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی چاپکردنی نابێت، پاش کۆچی دوایی هه‌ریه‌ک له (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مودهڕهیس و فاتیحی کوڕی) ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه‌و چاپکردنی ئه‌و دیوانه دوا ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌رچی ته‌ندرووستی حه‌مه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس ناجێگیربوو ، به‌ڵام ڕۆژانه له ژووره تایبه‌ته‌که‌ی خۆی چه‌ند کاتژمێرێک سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ی دیوانه‌که بووه له‌کۆتایدا ساڵی 2016 کتێبخانه‌ی کوردی بووه خاوه‌نی کتێبی سالم.
وابڕیاره ئەمڕۆ یەکشەممە سه‌رله‌به‌یانی له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د سوری شاری سلێمانی ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و گۆڕستان به‌رێ بکرێت.