دۆزینەوەی حەشارگەی داعش لە ڕۆژاوای سلێمانی
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە پارێزگەی سلێمانیی ئێراق باسی دۆزرانەوەی حەشارگەی سەربە ئەندامانی داعش لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیەی کرد هاوڕێ لەگەڵ سی کیلۆ ماددەی تەقەمەنی.
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئەلعالەم، ئەم سەرچاوە هەواڵگریە وتی : دوابەدوای دۆزینەوەی ئەم حەشارگەیەی ئەندامانی داعش لە پارێزگەی سلێمانی ژومارێک گوللەی لاستیکی و نارنجوک و کەرەسەی موبایلی ئامادە کراو بۆ تەقاندنیش لەم حەشارگەیە دەستی بەسەرا گیرا و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەوە درێژەی هەیە.
ئیدارەی ئاسایشی سلێمانیش دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو چەند تاقمی سەر بە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە سلێمانی و هەڵەبجە بەنیاز بوون بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی کۆنترۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەتی و پارتی لەم پارێزگەیە بە دەستەوە بگرن بەڵام شکستیان هێنا.
بەپێی هەواڵێکی دیکەوە، هێزی سوپای ئێراق دوای وەرگرتنەوەی مۆزەخانەی مووسڵ لەباکووری ئێراق لە نێوان وێرانەکان بە دوای کەلەپووری کەونارایی بە جێماوە دا دەگەڕێن.
بەوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار ، تیرۆریستانی داعش وێڕای لەناوبردنی هەندێ کەلەپووری کەونارایی دەستیان داوەتە فروشتنی کەلەپوورگەلێک کە مێژینەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی ڕابردوو.
هێزی سوپای ئێراق بە لێکدانەوەی وێرانە بە جێ ماوەکان هەوڵ دەدەن کەلەپووری بە جێماوە لەوان ژومارێک کتێب و دەقی نووسراوە لە ژێر داروپەردو و وێرانەکان بێننە دەرێ .