زاواکەی دۆناڵدترەمپ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی چاوپێکەوتنی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i285414-زاواکەی_دۆناڵدترەمپ_لەگەڵ_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستانی_چاوپێکەوتنی_کرد
" جەردکۆشنەر"ی زاواو ڕاوێژکاری " دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ یەکێ لە کاربەدەستانی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ " مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کۆردستانی ئێراق چاوپێکەوتن و وتوێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2017 04:53 Asia/Tehran
  •  زاواکەی دۆناڵدترەمپ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی چاوپێکەوتنی کرد

" جەردکۆشنەر"ی زاواو ڕاوێژکاری " دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ یەکێ لە کاربەدەستانی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ " مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کۆردستانی ئێراق چاوپێکەوتن و وتوێژی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنس ، کۆشنەر  ڕۆژی سێ شەممە لە دووهەمین  رۆژی سەفەرەکەی بۆ ئێراق هاوڕێ لەگەڵ ژەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد "  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەسی سوپای ئەمریکا لە هەوڵێر لەگەڵ ەمسعوود بارزانی و ژمارێک لە کاربەدەستانی خۆجێی لە وان " نیچیراون بارزانی" سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دیداری کرد .

بە هەواڵنێران ئیزنیان نەداوە لە دیداری زاوای ترەمپ و ژەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد" لەگەڵ بەر پرسانی کوردستانی ئێراق ئامادە بن . بەر لەوەیش ، کۆشنەر و دانفۆرد  رۆژی دووشەممە لەگەڵ " حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیران و " عرفان ئەلحەیالی" وەزیری بەرگری ئێراق لە بەغدا دیدار و لە بارەی خەبات دژی تاقمی ترۆریستی داعش و مەسەلەکانی تر لەگەڵ ئەوان دا وتووێژیان کردووە . سەفەری جەرد کۆشەنر  وجۆزێف دانفۆرد بۆ ئێراق دوای سەفەری سەرۆک وەزیارنی ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا ئەنجام دراوە . ئەمریکا هەوڵ ەئدات بەردەوام هێزە سەربازییەکانیی لە ئێراق دا بپارێزێت . ئەمریکا لە ساڵی دووهەزارو یازدە هێزە سەربازییەکانی لە ئێراق بردە دەرەوەو بەڵام لە سالی ٢٠١٤ و دوای پیکهێنانی داعش جارێکی تر ئەوانی ڕەوانەی ئێراق کرد ؛ بە لەونێک کە ئێستا نزیک پێنج هەزار سەربازی بە ناوی ڕاوێژکار لەو وڵاتە دایە .