کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ وەلانرانی پارێزگار و لەناوبردنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق باسی کۆکردنەوەی ئیمزای نوێنەرانی پارتە جۆربەجۆرەکانی کرد لە پەرلەمان بۆ وەلانرانی پارێزگاری کەرکووک و لەناوچوونی ئەنجومەنی ئەم پارێزگەیە.
نیازی میعماری ئوغلو نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومەریە نیووز وتی : بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵکرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگەی کەرکووک و پەسەند کراوەی ئەنجومەنی ئەم پارێزگەیە لە بارەی سەربەخۆیی، زۆرتر لە دووسەد ئیمزا لە نوێنەرانی پارتەکان بۆ وەلانرانی پارێزگاری کەرکووک و لەناوبردنی ئەنجومەنی ئەم پارێزگەیە کۆکراوەتەوە کە حەوتەی داهاتوو پێشکەشی کۆڕی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.
نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق وتیشی : تورکمانەکان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەسەند کراوەی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق لەم پارێزگەیە، سکاڵا بۆ دادگەی ناوەندیی ئێراق بەرز دەکەنەوە.
بەرلەمە جاسم محەممەد جەعفەر نوێنەری تورکمانەکان لە پەرلەمانی ئێراق بە نوێنەرایەتی لە لایەن تورکمانەکان، هەڵکرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگەی کەرکووکیان بە دەرفەتێک بۆ تێکدانی ئاسایشی ئەم پارێزگەیە لە لایەن تیرۆریستەکان زانی و وتی : پارێزگەی کەرکووک پارێزگەی برایەتی و دۆستایەتی لە نێوان هۆزەکانی کورد، عەرەب و تورکمانە و ئەم کارە بوار بۆ دەستپێکردنی فیتنەی ئایینی و هۆزی لە پارێزگەی کەرکووک دەستەبەر دەکات.
ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بیست و هەشتەمی مانگی مارس بە زۆرینەی دەنگ لەحاڵێکدا کە نوێنەرانی عەرەب و تورکمان کۆبوونەوەی دەنگ وەرگرتنیان بە جێ هێڵا، دەنگیان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاڵای ئێراق لە دامەزراوەکانی دەوڵەتیی ئەم پارێزگەیە دا .
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش یەکەمی ئاڤریل پەسەندیان کرد تەنیا ئاڵای ئێراق لە پارێزگەی کەرکووک هەڵبکرێت و ئاڵای هەرێمی کوردستان بێتە خوارێ .