لەسەر تاوانی ئەنفال پەرلەمانی عێراق دوو بڕیاری پەسەند کرد
پەرلەمانی عێراق بەبڕیارێک رۆژی ئەنفال ١٤ ی نیسانی کرد بە رۆژێکی نیشتمانیی و هاوکات باس لەوەش کرا سندوقێکی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەنجامبدرێت.
لە بەشێکی پرۆژەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەیەکێک لە گۆڕەپانەکانی بەغدا مۆنۆمێنتێک بۆ ئەنفالکراوان دابنرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال بدرێت.
باس لە دامەزراندنی سەنتەرێک کراوە بۆ وەرگێڕانی ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر ئەنفال هەن بەمەبەستی بڵاوکردنەوەیان و خستنە بەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لە لایەکی دیکەوە "مه‌حمود حاجی ساڵح "وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌هه‌وڵی ته‌واودان بۆ بڕینه‌وه‌ی مینحه‌ی مانگانه بۆ زیندانیانی ئه‌نفال و زیاندانیانی سیاسی.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری شه‌هیدان له‌میانه‌ی وته‌یه‌کیدا هات له مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال که له‌گوندی دێبنه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌حمود حاجی ساڵح باسی له‌وه‌کرد، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، نه‌توانراوه له‌ئاست جێبه‌جیکردنی ماف و ئیمتیازاته‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوندا بن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی کراوه کاریان بۆ کراوه.
وتیشی "له‌هه‌وڵی ته‌واوداین بۆ بڕینه‌وه‌ی مینحه‌ی مانگانه بۆ زیندانیانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسیه‌کانی دیکه که تائێستا مینحه‌کانیان بۆ دابین نه‌کراوه.