ئەنفال برینێکی بەئازارە بە جەستەیی مرۆڤایەتیەوە
سهرۆکی ههرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەنفال پەڵەیەکی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان، برینێکی بە ئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتییەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شاڵاوی ئەنفال ڕاگهیێندراوێکی بڵاوکردهوه.
بارزانی لهو ڕاگهیێندراوهدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنفال پەڵەیەکی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان و برینێکی بەئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتی، بەتایبەتییش ئەوانەی لەبەرانبەر ئەو کارەساتەدا بێدەنگییان هەڵبژارد.
مەراسمی یادکردنەوەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شاڵاوی ئەنفال رۆژی ڕابردوو لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووه؛ "پێویستە هەوڵەکانی بەژینۆساید ناساندی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام، جەختیش دەکەینەوە کە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان".
بارزانی وتوویهتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفال بۆ خاکی نیشتیمان، "پێویستە بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بکرێت.