بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان: ٣٥٠٠ ئێزدی هێشتا هەر لە بەندی داعشدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i286948-بەرپرسێکی_هەرێمی_کوردستان_٣٥٠٠_ئێزدی_هێشتا_هەر_لە_بەندی_داعشدان
بەرپرسێکی ئێزدی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی یەکشەممە پێی داگرت: گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا هەر ٣ هەزار و ٤٥٤ کەسی مەدەنیی ئێزدی لە دەست دایە کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ە رفاندوونی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2017 06:38 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان: ٣٥٠٠ ئێزدی هێشتا هەر لە بەندی داعشدان

بەرپرسێکی ئێزدی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی یەکشەممە پێی داگرت: گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا هەر ٣ هەزار و ٤٥٤ کەسی مەدەنیی ئێزدی لە دەست دایە کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ە رفاندوونی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی ئەڵمان (د.پ. ئا) خەیری بوزانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکانی وەزارەتی ئەوقافی کوردستانی ئێراق لە هەولێر بەم هەواڵدەرییە وتووە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش مانگی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی شەش هەزار و ٤١٧ کەسی مەدەنیی ئێزدی ئەسیر کرد کە  سێ هەزار و ٥٤٧ کەسیان ئافرەتن.
بوزانی وتیشی: ژماری ئەو کەسانەی کە لە دەستی داعش هەڵاتوون، دوو هەزار و ٩٦٣ کەس مەزەندە کراوە کە لە نێوانیدا هەزار و ٧٠ کەس ئافرەت و هەزار و ٥٧١ کەسیان منداڵن، بەڵام ژماری ئەو کەسانەی کە هێشتا هەر لە بەندی داعشدان، سێ هەزار و ٤٥٤ ئێزدین.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکانی وەزارەتی ئەوقافی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: ژماری ئێزدییەکانی ئێراق دەگاتە زیاتر لە ٥٥٠ هەزار کەس کە زنیکەی ٣٦٠ هەزار کەسیان هەڵاتوون و ژماری کەسانی هەتیو کە لەبەر زاڵ بوونی داعش بە سەر ناوچە ئێزدییەکان کەوتوونەتە دەستی تیرۆریستانی داعشەوە، یەکجار زۆر بوو تا ڕادەیەک کە هەزار و ٧٥٩ کەسیان باوکیان نییە، ٤٠٧ کەسیشیان لە نیعمەتی دایک بێوەرین و ٣٥٩ کەسیش بە تەواوەتی هیچ سەرپەرشتێکیان نییە.
بوزانی لە درێژەدا پێی داگرت: ئێستاکە باوک و دایکی ٢٢٠ منداڵ هێشتا هەر لە بەندی داعشدان و ژماری سەرجەم هەتیوەکانی ئەم ناوچەیە بە زیاتر لە دوو هەزار و ٧٤٥ کەس مەزەندە کراوە.
بە پێی ڕێژە  و ئامارێک کە ئەم بەرپرسەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئاراستەی کردووە: ژماری ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە تا ئێستا لە شەنگال دۆزراوەتەوە گەیشتۆتە ٣٠ گۆڕ کە ئەو هەژمارە جیا لەو ٦٨ پیرۆزگە و گڵکۆی ئایینییە کە لە لایەن داعشەوە تەقێندراوەتەوە.