مۆر کرانی تەبایی نامەی هاوکاری لە نێوان زانکۆی زەنجان و سەڵاحەدینی هەولێر
نیسان 25, 2017 09:36 Asia/Tehran
زانکۆی زانستە بنەڕەتییەکانی زەنجان لە ئێران و زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەبایی نامەی هاوکارییان پێکەوە مۆر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا؛ زانکۆی زانستە بنەڕەتییەکانی زەنجان و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە لە بورای زانستی، توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵ و وێری مامۆستا و خوێندکار پێکەوە هاوکاری بکەن.
ئەم تەبایی نامەیە لە لایەن پڕۆفیسۆر "یوسف سەبووتی" لە بناغەدانەرانی زانکۆی زانستە بنەڕەتییەکانی زەنجان و "جەوهەر فەتاح سەعدی" جێگری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین"ی هەولێر مۆر کراوە.
سەرپەیڤ