هاوکاریه زانکۆیه‌کانی ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە ده‌سێنێت
له درێژه‌ی هاوکاریه زانستی و زانکۆیه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان لێژنه‌یەکی خوێندنی باڵای پارێزگای زه‌نجان سه‌ردانی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی کرد .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتیه‌کانی کونسولگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، له درێژه‌ی هاوکارییه زانستی و زانکۆییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان، لێژنه‌ی خوێندنی باڵای پارێزگای زه‌نجان سه‌ردانی زانکۆ سه‌لاحه‌دینی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لێژه‌نی خوێندنی باڵای زانکۆکانی زه‌نجان به سه‌رپه‌ره‌شتی دوکتور یوسف ثبوتی له یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ دوکتور جه‌وهه‌ر فه‌تاح، جێگری سه‌رۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیداری کرد و له دووهه‌م ڕۆژدا له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م زانکۆیه دیداریان کرد.
شایانی باسه له درێژه‌ی ئه‌م دیدارانه‌دا، ڕێککه‌وتننامەیه‌ک له نێوان هه‌ر دوو لا واژۆ کرا و به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامەیە هاوکاری زانستی و به‌ڕێوه بردنی کۆنفڕانس و ئاڵ و گۆڕ کردنی خوێندکار له نێوان هه‌ر دوو لا په‌ره ده‌ستێنێت.
له‌م دیداره‌دا محه‌مه‌د شیرزاد ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کونسولگه‌ری ئێران و فه‌رامه‌رز سه‌فه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌م کونسولگه‌رییه به‌شداریان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا ڕۆژی شه‌هیدانی خوێندکار که به بۆ یادی شه‌هیدانی شاری قه‌ڵا دزێ له سه‌رده‌می ڕژیمی سه‌دام به‌ڕێوه ده‌چێت، پیرۆز کرا.