زیاتر له 100 هه‌زار موچه‌خۆری هه‌رێم دیار نین
May 03, 2017 15:41 Asia/Tehran
ه‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری، هه‌رێمی کوردستان زیاتر له 100 هه‌زار موچه‌خۆری که‌میکردوه و به‌وه‌ش سه‌دان ملیۆن دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و داتایه‌وه، هیوا ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندوه، حکومه‌ت باسی رێژه‌یه‌کی موچه‌خۆرانی خۆی ده‌کرد که ملیۆنێک و 450 هه‌زار که‌س بوو، به‌ڵام به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری بێت زیاتر له 100 هه‌زار موچه‌خۆر که‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش سودێکی زۆری بۆ حکومه‌ت هه‌یه و 350 ملیۆن دیناریش بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.وتیشی "تائێستا یه‌ک ملیۆن و 157 هه‌زار که‌س ناویان له پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریدا تۆمارکردووه، که له‌وانه 920 هه‌زار که‌س له خزمه‌تی مه‌ده‌نیدان و 240 هه‌زار که‌سیش له خزمه‌تی سه‌ربازیدان".