جێگیر بوونی سەدان چەکداری ئەمریکی لە سنووری نێوان سووریاو عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i289520-جێگیر_بوونی_سەدان_چەکداری_ئەمریکی_لە_سنووری_نێوان_سووریاو_عێراق
پتر لە دووسەد چەکدارو موستەشاری ئەمریکی بە مەبەستی پشتگری کردن لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردەکانی سووریا لە سنووری هاوبەشی سووریا و عێراق جێگیر کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2017 16:56 Asia/Tehran
  • جێگیر بوونی سەدان چەکداری ئەمریکی لە سنووری نێوان سووریاو عێراق

پتر لە دووسەد چەکدارو موستەشاری ئەمریکی بە مەبەستی پشتگری کردن لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردەکانی سووریا لە سنووری هاوبەشی سووریا و عێراق جێگیر کراون.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە ئەم لەشکریانەی ئەمریکا ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیشیان پێیەو لە ناوچەی سیمالکای سەربە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە سەقامیان گرتووە.

سیمالکا بوارگەیەکی سنوورییە کە ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنووسێنێ یە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریاوە.

هەر لەم حاڵەدا بڕێک لە میداکانی ناوچەکە وایان بڵاو کردووەتەوە کە هاوکات لەگەڵ ڕزگار کرانی بەشێک لە شاری تەبەقە لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا لە لایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردانی سووریاوە، تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ پێشگرتن لەم پێشڕەوییانە، سەدان کەسی سڤیلیان لە نێو شاری تەبقەدا ڕاپێچ کردووە.

داعش هەروەها ئوردوگای ئاوارەکان لە سنووری سووریاو عێراقی لە پارێزگای حەسەکە داوەتە بەر پەلامار کە ئەمەش کوژرانی پتر لە 23 کەس و بریندار بوونی سی کەسی لێکەوتووەتەوە.

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەکانی سووریا لە چەند حەوتە لەمەوپێشەوە، هەڵمەتی خۆیانیان بۆ سەندنەوەی شاری ستراتژی و گرینگی تەبقەو فڕگەی سەربازیی ئەم شارە دەست پێ کردووە.