پارتی دەیەوێت سەرۆکایەتیی هەرێم گۆڕانی تێدا بکرێت
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پارته‌که‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌کان له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به پێویست ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیووز" ؛ مه‌حموود محه‌مه‌د که هاوکات ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی پارتی دیموکراتیشه، له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئاماژه به جه‌ختی ئه‌م پارته له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریەک له ڕێکخراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ئه‌م گۆرانکارییانه ده‌بێ له ڕێگای گفتوگۆی نێوان پارته کوردستانییه‌کانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌کان له‌مه‌ڕ قبووڵکردنی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە وتی: تا ئێستا ئه‌و پارته‌ی که بڕیاره پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له ئه‌ستۆ بگرێت، ئاشکرا نه‌کراوه.