لە فڕۆکەخانەی هەولێر ٨ شەڕڤانی کوردی سوریا دەستگیر دەکرێن
ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر ژمارەیەک شەڕڤانی بیانی ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەستگیر دەکات، لەکاتێکدا ویستوویانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە،" چەند ڕۆژێکە هەشت شەڕڤانی یەپەگە، کە شەش کەسیان بەڕەگەز ئیتاڵین و شەڕڤانێکیشیان ئەمریکی و ئەوی تریشیان خەڵکی ئیسپانیایە، ویستوویانە لە کوردستانی سوریاوە بچنە هەولێر و لەوێوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراون".
تائێستاش ئاسایشی پارتی بەفەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەو شەڕڤانە بیانییانەی یەپەگە نەداوە.
هەوار نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شەڕڤانانە لە کوردستانی سوریا شەڕیان دژی گروپی تیرۆریسی داعش کردووە و پێشتریش چەندین جاری تر پارتی ئاستەنگی بۆ ئەو شەڕڤانە بیانییانە دروستکردوە کە ویستیویانە لەهەولێرەوە بچنە کوردستانی سوریا، یاخود لەوێوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.