رەخنەی نێچیروان بارزانی لە بەغدا لە دیداری شاندی ئەمریکیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i291074-رەخنەی_نێچیروان_بارزانی_لە_بەغدا_لە_دیداری_شاندی_ئەمریکیدا
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە لە دیداری نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتی دژی داعش ، وێڕای رەخنە گرتن لە حکومەتی ناوەندیی عێراق وتی : هاریکاریی بەغدا بۆ چارەسەریی بریندارانی جەنگیی و ئاوارەکان گونجاو نەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2017 04:00 Asia/Tehran
  • رەخنەی نێچیروان بارزانی لە بەغدا لە دیداری شاندی ئەمریکیدا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە لە دیداری نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتی دژی داعش ، وێڕای رەخنە گرتن لە حکومەتی ناوەندیی عێراق وتی : هاریکاریی بەغدا بۆ چارەسەریی بریندارانی جەنگیی و ئاوارەکان گونجاو نەبووە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئێدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق  ، لە چاوپێکەوتنی برێت مەک گۆرک و شاندی هاوڕێی لە هەولێر ، وتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند مانگی رابردوودا نزیک بە 35 هەزار برینداری شەڕی دژی رێکخراوی ترۆریستیی داعشی لە هەرێم چارەسەری کردووە .

نێچیروان بارزانی هەروەها خوازیاری بەهێزبوونی پێوەندیی هەولێر و واشنتۆن بوو .

لێدوانەکانی نێچیروان بارزانی لە دژی حکومەتی ناوەندیی لە کاتێک دایە کە خێرایی و دەستو بردی بەغدا لە گواستنەوەی ئاوارەکان لە مەیدانەکانی شەڕەوە بۆ ناوچە ئەمنەکان و کوالیتی ئۆردوگا کاتیە دانراوەکان ، لە لایەن زۆربەی دەزگا نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت حکومەتە رۆژاواییەکان لەوان ئەمریکا تەئید کراوە .