پێداگری عەمار حەکیم لەسەر گرینگایەتی سەقامی ناوچەی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i291090-پێداگری_عەمار_حەکیم_لەسەر_گرینگایەتی_سەقامی_ناوچەی_هەرێمی_کوردستان
سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی ئێراق ، سەقام لە هەرێمی کوردستانی بە گرینگ وەسف کرد و داوای چارەسەرکرانی گرفتەکانی ئەم وڵاتەی کرد لە ڕێگەی وتووێژەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2017 07:09 Asia/Tehran
  • پێداگری عەمار حەکیم  لەسەر گرینگایەتی سەقامی ناوچەی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی ئێراق ، سەقام لە هەرێمی کوردستانی بە گرینگ وەسف کرد و داوای چارەسەرکرانی گرفتەکانی ئەم وڵاتەی کرد لە ڕێگەی وتووێژەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەید عەمار حەکیم  ڕۆژی  یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندێکی سەر بە فراکسیۆنی گۆڕان  لە پەرلەمانی ئێراق  بە سەرۆکایەتی  ئارام محەممەد نایب  وتی  : گرفتەکان لە سای  ورەی  جەماوەر  چارەسەر دەکرێت .

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق  هەروەها سەقامی ناوچەی هەرێمی  تەواوکەری سەقامی ئەم وڵاتە زانی و لەسەر گرینگایەتی  بەشداریی هەموو تاقمەکانی ئێراقی لە داهاتووی ئەم  وڵاتە  پێداگری کرد  .

هەرێمی کوردستانی  ئێراق  چەندین مانگە  بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی و گرفتی ئابووری بووەتەوە  .

 درێژەی  مانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم  ، ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری ئەم ناوچەیەی  دووئەوەندە کردووە  .