پەیامی پیرۆزبایی نەچیرڤان بارزانی بە سەرۆک کوماری ئێران
حوزهیران 02, 2017 16:58 Asia/Tehran
نەچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێم لە پەیامێکدا سەرکەوتنی دوکتور حەسەنی ڕوحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئیسلامی ئێران لە خولی دوازدەهەم و هەڵبژاردنی ناوبراوی بۆ خولی دووهەم لەو پوستەدا پیروز بایی کرد .
ناوبراو لەو پەیامەدا کە نوسخەیەکی ڕادەستی پەیامنێری ئیرنا لە هەولێر کردووە هاتووە کە سەرکەوتنی بەڕێزتان بە دەنگی زۆربەی خەڵکی گەورەی ئێران، دەوڵەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی زۆر خوشحاڵ کرد . نەچیروان بارزانی لە درێژەی ئەو پەیامەی دا وتی هیوادارم کە سەرکەوتنی دوکتور ڕوحانی ببێتە هۆی گەشەی پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەموو بوارەکاندا بە تایەبت لە بواری بازەرگانی و هاوکاری ئابووری .