تۆمەت لێدانی نەچیروان بارزانی بە هێزەکانی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293896-تۆمەت_لێدانی_نەچیروان_بارزانی_بە_هێزەکانی_حەشدی_شەعبی
هاوکات لە گەڵ ڕزگاریی شاری ئیستراتژیکی ئەلبوعاج لە ڕۆژئاوتی مووسڵ بە دەس هێزکانی حەشد یشەعبی ئێراق سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەو هێزانە ی بە ئاڵۆز کردنی ناوچەی باکووری پارێزگای نەینوا تۆمەتبار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2017 16:59 Asia/Tehran
  • تۆمەت لێدانی نەچیروان بارزانی بە هێزەکانی حەشدی شەعبی

هاوکات لە گەڵ ڕزگاریی شاری ئیستراتژیکی ئەلبوعاج لە ڕۆژئاوتی مووسڵ بە دەس هێزکانی حەشد یشەعبی ئێراق سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەو هێزانە ی بە ئاڵۆز کردنی ناوچەی باکووری پارێزگای نەینوا تۆمەتبار کرد .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس  نەچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی ناوچەی کوردستانی  ئێراق  ئیدەعای  کرد کە  هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاسایشی ناوچە باکووریەکانی  پارێزگای نەینەوا  بە تایبەت   ناوچەی  شەنگالیان تێک د اوە .  نەچیروان بارزانی   لە درێژە دا جەختی کرد لە سەر  پێویستی   وتووێژ  لە گەڵ دەوڵەتی  بەغدا بۆ چارەسەر کردنی   قەیرانەکانی  ناوچەی کوردستانی ئێراق . تاوانبار کردنی  حەشدی شەعبی  بە ئاڵۆزی نانەوە  لە پارێزگای نەینەوا  لە لایەن بارزانیەوە   لە حاڵێکدایە کە  بەرلەوە تەحسین سەعید بەک   ڕێبەری ئیزەدیەکانی  ئێراق و جیهان  لە بەیاننامەیکدا   ڕزگارکرانی  ناوچە  ئیزەدیەکان  لە ڕۆژئاوی پارێزگای نەینەوا  بە دەس هێزەکانی  حەشدی شەعبیەوە  ڕێز  گرت و داوای لە لاوانی  ئیزەدی کرد تا پەیوەست بن بەو هێزانەوە . حەشدی شەعبی  بە دوای پەلاماری غافلگیرانەی تاقمی نێڕوڕیستی  داعش لە  ژوئەنی  2014 وە   بو موسل  بە فەتوای  ئایەتوڵڵا  سیستانی   مەرجەعی پلە بەرزی   شێعەکانی ئێراق  پێک هات و لە تێکهەڵچوون لە گەڵ تێڕوڕیستان   ڕوڵێکی گرینگی لە ڕزگاری   ناوچە داگیر کراوەکانی  ئێراق گێڕا .