مەسعوود بارزانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی تارانی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i294400-مەسعوود_بارزانی_پەلامارە_تیرۆریستیەکەی_تارانی_شەرمەزار_کرد
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی (رە)و بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کردو تیرۆریزمی بە دوژمنی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەو نەیاری بایەخە ئاسمانی و مرۆیەکان پێناسە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2017 14:28 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی تارانی شەرمەزار کرد

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی (رە)و بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کردو تیرۆریزمی بە دوژمنی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەو نەیاری بایەخە ئاسمانی و مرۆیەکان پێناسە کرد .

مەسعوود بارزانی لە بەیاننامەیە کدا  پەلامارەکانی تیرۆریستی ڕۆژی چوارشەممە بۆسەر تارانی بە توندی ئیدانە کرد و ئەوەی بە جێی پەژارە وەسف کرد  و لە گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بنەماڵەی قوربانیان سەرەخۆشی ک د .

بارزانی لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا وتیشی : بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  ئەرکی هەموو دەوڵەتانە و هەوڵی گشت داگری وڵاتانی دەوێ  .

ناوبراو هیواداری دەربڕی بە هەماهەنگی  گشتی ، تیرۆریزم بنبڕ بکرێت و ناوچە و جیهان  لە بوونی دوژمنی دڕندە  پاک بێتەوە.

هەروەها  نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ  سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر  هاوخەمی خۆی لەگەڵ گەلی  ئێران  لەبەر پەلامارەکانی تیرۆریزتی  ڕۆژی چوارشەممەی تاران ڕاگەیاند و ئەم پەلامارانەی بە توندی ئیدانە کرد .

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوو هێرشی تیرۆریستیی جیادا بینای ئیداریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) کەوتە بەر تەقەو پەلاماری چەند چەکدارێکی خۆکوژ کە لە ئەنجامی ئەم کردەوە تیرۆریستییە هەتا ئەم ساتە شەهید بوونی  دوانزە کەس و بریندار بوونی پتر لە چل کەس پشتڕاست کراوەتەوە. بە قسەی سەرچاوە ئاسایشتییەکان  لە ئاکامی وریایی و لە سەر هەست بوونی فەرمانبەرانی گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە)  یەکێک لە هێرشبەرانی خۆکوژ بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کەوتەبەر گولەو دووهەم خۆکوژیش خۆی تەقاندەوە.

لەو چوارهێرشبەرەی سەرمەجلیسی شورای ئیسلامیش تیرۆریستێکیان خۆی تەقاندەوەو سێ کەسەکەی دیکەشیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشت و پاراستنەوە لەنێو چوون.

وەزارەتی نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە دوانزە کەس شەهیدو 42 کەسیش بریندار بوون.

تاقمی تەکفیری  تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتی ئەم پەلامارانەی گرتە ئەستۆ.