داننانی زایۆنیەکان بە داکۆکی لە پارچەپارچەکرانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295142-داننانی_زایۆنیەکان_بە_داکۆکی_لە_پارچەپارچەکرانی_ئێراق
وەزیری جەنگی پێشتری رژیمی زایۆنیستی جەختی کرد لەسەر داکۆکی رژیمەکەی و ئەمریکا لە پیلانی جیاکردنەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق بەمەبەستی پارچەپارچەکرانی ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • داننانی زایۆنیەکان بە داکۆکی لە پارچەپارچەکرانی ئێراق

وەزیری جەنگی پێشتری رژیمی زایۆنیستی جەختی کرد لەسەر داکۆکی رژیمەکەی و ئەمریکا لە پیلانی جیاکردنەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق بەمەبەستی پارچەپارچەکرانی ئەو وڵاتە .

سەرباری نەیارەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانیەکان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق، داوای لە کوردەکانی ئەو وڵاتە کرد، لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧، دەنگ بدەن بە جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، گیدئۆن سعار ، وەزیری جەنگی پێشوو و لە بەرپرسانی باڵای پارتی دەسەڵاتداری لیکودی رژیمی زایۆنیستی رۆژی یەکشەممە بۆ داکۆکی لە پارچە پارچەکرانی ئێراق لەڕاپۆرێکدا لە کۆلێژی ئەندێشەی"موتاڵاکانی ئاسایشی نیشتمانی" جەختی کرد لەسەر جودایی کوردستان لە ئێراق.

سعار کە دوو مانگ لەوەپێش لەگەڵ یەکێک لە ڕاوێژکارانی بارزانی دیداری کردبوو، وتی: ئیسرائیل دەبێ بەداکۆکی لە جودایی کوردستان لە ئێراق، ئەمریکا ڕازی بە قەبووڵ کردنی حکومەتی سەربەخۆی کوردەکان بکات.

وەزیری جەنگی پێشووی رژیمی زایۆنیستی هەروەها بەدانپێدانان بەوەی کە هۆو هەگەری چڕبوونەوەی هەوڵەکانی بارزانی لەسەر جیاکردنەوەی کوردستان، لەدەرەوەی ئێراقە، دانی بەوەدانا کە؛ بەبڕوای بارزانی تاکاتێک کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایە، دەتوانێ کوردستان لە ئێراق جیا بکاتەوە.

گەڵاڵەی پارچە پارچەکرانی ئێراق لە٢٠١١وەو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی کێشە لە ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەو بەهاتنەدی گرووپی تیرۆریستیی داعش، هاتەئاراوە.