ئانکارا: کوردستانی ئێراق دەبێ بە بەڕێوەبردنی کۆپرسی سەربەخۆیی دا بچێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295198-ئانکارا_کوردستانی_ئێراق_دەبێ_بە_بەڕێوەبردنی_کۆپرسی_سەربەخۆیی_دا_بچێتەوە
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ڕەخنە لە گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی لە کوردستانی ئێراق، داوای لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان کرد پێداچوونەوە بکەن بە سەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی لە ساڵی ٢٠١٧.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2017 07:02 Asia/Tehran
  • ئانکارا: کوردستانی ئێراق دەبێ  بە بەڕێوەبردنی کۆپرسی سەربەخۆیی دا بچێتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ڕەخنە لە گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی لە کوردستانی ئێراق، داوای لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان کرد پێداچوونەوە بکەن بە سەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی لە ساڵی ٢٠١٧.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ نیعمان کورتولموش رایگەیاند: ئێمە دەزانین کە بەڕێوەبردنی ئەو چەشنە ڕیفراندۆمانە تەنیا پەرەسەندنی ئاڵۆزی و ناهێوری بە دواوە دەبێ.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێی داگرت؛ بڕیاری کوردەکانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان "هەڵەیەکی کارەساتبار"ـە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی سیاسیی وەکوو ئەسڵ و پرەنسیبێک بۆ سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە "هەڵەیەکی کارەساتبار" وەسف کرد.

پارتە کوردستانییەکان لە کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەویەکدا بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندییان دەربری بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. پارتە کوردوستانییەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمیش شەشەمی نۆڤەمبەر بەڕێوە دەچێ.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بە بڕیاری یەکلایەنەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەرێوەبردنی  ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕایگەیاند: هەڵوێستی بنەڕەتی و ڕوونی ئێران، داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی ئێراقە.

ئەمریکایش خوازیاری ئەوە بووە کە کوردەکان لەم بارەوە هەواهەنگی بکەن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا.