بوومەلەرزە لە نزیک شارۆچکەیەک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295236-بوومەلەرزە_لە_نزیک_شارۆچکەیەک_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_ڕووی_دا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بوومەلەرزە لە نزیک شارۆچکەیەکی کوردستان ڕووی داوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2017 12:23 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە لە نزیک شارۆچکەیەک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕووی دا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بوومەلەرزە لە نزیک شارۆچکەیەکی کوردستان ڕووی داوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوێکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13/6/2017، بوومەلەرزەیەک لە نزیک شارۆچکەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا، ڕووی داوە.لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.2 پلە لە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی 28 کیلۆمەتر نزیک تەلەعفەر و لە دووریی 48 کیلۆمەتر لە شنگال ڕووی داوە و ھیچ زیانێکیشی نەبووە.