ئەگەری دیاریکردنی ئارێز عەبدوڵڵا بۆ سەرۆکایەتی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق
نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق باسی ئەگەری دیاریکرانی ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆکی ئێستای کۆمیسیۆنی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەم پەرلەمانە لە جیاتی ئاڵا تاڵەبانی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا ئەلیەوم وتی : ئارێز عەبدوڵڵا دوابەدوای لەسەرکارلابرانی ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ، بەختێکی زۆرتری بۆ بەدەست هێنانی ئەم پۆستە هەیە .
ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەمەی هۆی لەسەر کارلارانی ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرا نەبووە وتیشی : نووسینگەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی بڕیارە بەم زووانە کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بەرێت و وێڕای ڕاگەیاندنی هۆیەکانی لەسەر کار لابرانی تاڵەبانی ، سەرۆکێکی نوێ بۆ فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی ئێراق دیاری بکات.