پزیشکێکی کورد نەشتەرگەریەکی گرنگی ئەنجامدا
لەکارێکی دەگمەن و ناوازەداو بۆ یەکەمجار پزیشکێکی کورد توانی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ لێکجیاکردنەوە دووانەیەک ئەنجامبدات و ژیانی هەردوو کۆرپەکەش پارێزراو بێت .
" د.مەهدی عەزیز" پزیشکێکی کورده و خەڵکی شارۆچکهی پێنجوێنە، رایگەیاند: "ڕۆژی چوارشهممه(14-6-2017) لە شاری سلێمانی، دوای ئەوەی خێزانێک دوو منداڵی کچی دووانەیان لەدایک بوو، بەڵام پێکەوە نووسابوون و ژیانیان لەمەترسیدا بوو بەڵام دواجار دوای چەندین کاتژمێر لەرێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە، بۆ یەکەم جار توانیمان هەردوو کۆرپەکە کە کچ بوون لەیەکتری جیابکەینەوە".
ئەو دوکتۆرە وتیشی: "ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەریانه ئاستەمە و پێشتر دەبووایە خێزانەکان روویان لەدەرەوە بکردایە، بەڵام ئێستا لە کوردستان چیتر پشت بەدەرەوە نابەستین لەناوخۆدا وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئەو جۆرە نەشتەرگەریان ئەنجام دەدەین".