نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕیفراندۆمی کوردستانی ئێراق دانابێ
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بە هیچ لەونێ لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق کە بۆ سێپتەمبەری ئەمساڵی زایینی پلانی بۆ داڕێژراوە بەشداری ناکات .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس؛ بەیاننامەی لێژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق سەبارەت بە جێمتمانە بوونی ئەم ڕیفراندۆمە گومان و دوڕدونگی زۆر دێنێتە ئاراوە؛ ڕفیراندۆمێک کە تا ئێستا ڕەخنەی بەربڵاوی لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا و چەن وڵاتی ناوچەیی و ڕۆژاوایی لێکەوتۆتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردووە کە ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە چاوەدێری یان پشتیوانی لە چاوەدێریی لە سەر پرۆسەی ڕیفراندۆم لەلایەن ئەم ناوەندەوە دەکەن، هیچ درووست نییە.
پێشترش هەولێر داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو تا چاوەدێری بکات بە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق.
هەفتەی ڕابردوو پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراق بێجگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، ڕەزامەندییان دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ناوچەی کوردستان لە ٢٥ی سێپتەمبەری داهاتوودا (سێهەمی ڕەزبەی ٩٦ی هەتاوی).