ئەندازیاریی ڕامیاریی بارزانی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق
لە کاتێکدا کە دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ی بۆ بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق دیاری کرد، ناکۆکی ڕامیاریی ناوخۆیی لەو ناوچەریەش وەک فەکتەرەکانی دەرەوەیی باس لەوە دەکات کە ئەگەری بەڕێوەچوونی وەها ڕیفراندۆمێک لە کوردستانی ئێراق لە ئارادا نیە .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی چالاک کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکی کرد.
خاڵی گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە دەگوترێ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتیی مەسعوود بارزانی ڕازی بووە بەوەی کە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی "یوسف محەممد" سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە بچێ، بەڵام لە کۆبوونەوەی دواتریاندا دەبێ ئەو واز لە کارەکەی بێنێ و کەسێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگرێتە ئەستۆ.
ناوچەی کوردستانی ئێراق خولیای سەربەخۆیی لە م وڵاتەی لە سەردایە. لە دوایین بڕیاردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق بەڕێوە دەچێ. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە ناوچەی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە تا ئێستا بەرەوڕووی چەق بەستوویی سیاسی بۆتەوە.
ماوەی سەرۆکایتیی مەسعوود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستان هاوینی ٢٠١٣ کۆتایی هات بەڵام پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی بە بێ ڕەزامەندنیی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان ، ماوەی سەرۆکایەتیی بارزانیان بۆ دوو ساڵی تر نوێ کردەوە. لە کاتێکدا کە ساڵی ٢٠١٥ خولی دوو ساڵە و نوێ کراوەی سەرۆکایەتیی بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، بەڵام ئێستایش هەر بارزانی لەو پۆستەدا ماوەتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم بەڕێوە نەچووە.
جگە لە چەق بەستوویی لە سەر مەسەلەی هەڵبژاردنی سەرۆک بۆ هەرێمی کوردستان، چالاکیی پەرلەمانی هەرێمیش ڕاگیردراوە. هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ناوچەی کوردستانی ئێراق دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوە چوو و بزووتنەوەی گۆران بۆ یەکەم جار توانی پاش پارتی دیموکرات زیاترین دەنگ بەدەست بێنێ و ببێ بە دووەم پارتی هەرێمی کوردستان. بە سەرنج دانی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراق کەوتە دەستی بزووتنەوەی گۆڕان و "یوسف محەممەد" لە لایەن ئەم بزووتنەوەیە وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم هەڵبژێردرا.
دوابەدوای نەیارەتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نوێ کرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی بازرانی لە سەر ناوچەی کوردستان، مەسعوود بارزانی و پارتی دیموکراتیش پێشیان گرت بە هاتنی "یوسف محەممەد" بۆ هەولێر و بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی هەرێم.
ئێستا بارزانی لە کاتێکدا پێداگری دەکات لە سەر گۆڕینی سەرۆک پەرلەمانی ناوچە و چالاک کرانەوەی کە بزووتنەوەی گۆڕان بە نایاسایی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی بازرانی لە سەر ناوچەی کوردستان، خوازیاری یەکلا بوونەوەی مەسەلەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە و تەنیا ئەو کاتە ڕازی دەبێ بە گۆڕینی "یەسف محەممەد" کە مەسعوود بارزانیش واز لە سەرۆکایەتیی هەرێم بێنێ. لە لایەکی دیکەوە، خولی یاسایی پەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراقیش دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٧ کۆتایی دێت.
خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە جم و جۆڵەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیی پیشاندەری ڕێککەوتنی نهێنیی نێوان ئەم دوو پارتە بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەردەمی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی ٢٠١٣ و بانتر بوونی ئەم دوو پارتە لە ناوچەی کوردستانی ئێراقدایە. ئەم ناکۆکییە سیاسییانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم پرسیارە گرینگە بێتە ئاراوە؛ چۆنە کە هێشتا ناوچەی کوردستان کە هێشتایش هەر توانای چارەسەر کردنی کێشە و قەیرانە سیاسییەکانی ئێستای هەرێمی نییە، هەوڵ دەدات ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق لە سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوە ببات؟